loading...
شیعری شاعیری روناک دلی کورد ماموستا ئه فزاری
مه لا عه بدوللا ئه فزاری بازدید : 631 شنبه 04 تیر 1390 نظرات (2)

موناجات

ئه وه ڵ به ناوی خوای بێ مه کان

خالیقی جن وبه شه ر وحه یوان

به ری له مه رگ وتوونی وبرسی بوون

هیچ باکی نیه له بوون ونه بوون

سه را سه ر دونیا گه ر موسوڵمان بێ

زه رره‌ێی نه فعی له بۆ وی نا بێ

به پێچه وانه یا ببن کافر

زیانی بۆ ئه و قه ت نابێ سادر

مه به ست ئه وه یه بۆ ئاگاداری

قازانج وزه ره ر دێ له لای باری

به به عزی ئه دا ماڵی بێ سامان

هێندێ فه قیرن بۆیه ک له تی نان

به هێندی ئه دا ئه ولاد پێنچ وشش

بڕێ مه حرومن له ئه ولا د بێ به ش

شه ریک وهاوڕێ له بۆ وی نیه

هه رگیز ئیشێکی به که سی نیه

قه زاو موقه ددر به ده ستی ئه وه

هه ر خۆی فه رمانده ی گشت رۆژ وشه وه

ده قیقه وسه عات رۆژومانگ وساڵ

به ده س خۆیه تی لات نه بێ مه حاڵ

له رۆژ شه وی ڕه ش دهکا ئاشکار

مه علوم له شه ویش رۆژ ده کا ئیزهار

خولاسه هه رچی خۆی مه یلی بێنێ

به چاو لێک دانێ پێک ئه هینێ

له گه وره منداڵ دێنێته به رهه م

سا چه نده بژی زۆربێ یانه که م

له پاشان ئاخر هه رئه بێ بمرێ

خۆی فه رمویه تی وقه سه ی لێ ناکرێ

چ ده وڵه مه ند بێ شابێ یا گه دا

ئه بێ هه ر بمرێ به ئه مری خودا

ئیتر با بێ نیه سه ر ئه سڵی مه قسه د

سڵاوودرود له سه موحه ممه د

به قه دره حمه تی خالیقی بێ باک

هێنده درودبێ بۆ شاهی (له وڵاک)

پێویسته (ئه فزار )یه کجار به وردی

خزمه تێ بکه ی به زمانی کوردی

هه تا بێگانه نه ڵێن کورد نیه

شێعر وهه ڵبه ستی کوردی هیچ نیه

اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • آرشیو
    آمار سایت
  • کل مطالب : 1
  • کل نظرات : 1
  • افراد آنلاین : 1
  • تعداد اعضا : 0
  • آی پی امروز : 1
  • آی پی دیروز : 2
  • بازدید امروز : 2
  • باردید دیروز : 0
  • گوگل امروز : 0
  • گوگل دیروز : 0
  • بازدید هفته : 2
  • بازدید ماه : 4
  • بازدید سال : 15
  • بازدید کلی : 2,004